Erbil 17°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:50

د. ئەحمەد سەفار: ناردنی 200 ملیاره‌که‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%


 بەپێی رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە تا جێبەجێکردنی یاسای بودجە بەردەوام دەبێ و، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، زانیاریمان ھەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا مادەی 11ی یاسای بودجە جێبەجێ دەکرێت.
د. ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: ناردنی 200 ملیار دینار لە لایەن بەغداوە بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان ھەردوو سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و فیدراڵە، رێککەوتنەکە تا ئەوکاتە جێبەجێ دەکرێت، کە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی بودجەی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردن، بە تایبەتی مادەی 11ی نێو  یاسای بودجە.
 راشیده‌گه‌ێنێت: لە ئێستادا کار لەسەر وردەکارییەکان دەکرێ بۆ جێبەجێ کردنی مادەی 11ی یاسای بودجەی عێراق، کە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر بێت و مادەکە جێبەجێ کرا، ئەوە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بە گوێرەی رێککەوتن و یاسای بودجە رەوانە دەکرێت، ئەگەر پشکی ھەرێم زیاتر لەو 200 ملیارەی مانگانە بەغدا دەنێرێ، ئەوە زیاد دەکرێ، ئەگەریش کەمترە ئەوە بە گوێرەی مافی ھەرێمی کوردستان پارە دەنێرن.
د. ئەحمەد سەفار ده‌شڵێت: ئەو کێشانەی ئێستا لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە لە بارەی داھاتی نا نەوتییە، واتە ھیچ کێشەیەک لەسەر داھاتی نەوت نییە، بەپێی زانیاریەکانم ھەوڵێکی زۆر ھەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەردوولا بگەنە ئەنجامێک و، ئەو ماددەیەی یاسای بودجە، کە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.