Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:37

سوپای عێراق ده‌ستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، چوار تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار دەستگیر کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا بۆ سەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام داوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

باس لەوەش کراوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەددین دەستگیر کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی ریشەکێش کردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.