Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:37

کوردێک بۆ یه‌که‌مجار 3 بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج به‌ده‌ست ده‌هێنێت

کوردستان TV
100%

 د. دڵزار حه‌مه‌ ساڵح بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا ، 3 بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شه‌تره‌نج به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
 د. دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد  به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى  راگه‌یاند: بەسەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی (FIDE) بەشداریمان  له‌ سیمینارێكی یەكێتی شەترەنجی ئاسیا كرد ، سه‌ركه‌وتوبووین  له‌  بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی و بەمەش دەبینه‌  یەكەمین كورد كە 3 بڕوانامەی نێودەوڵەتی  به‌ده‌ست بهێنین.
راشیگه‌یاند: به‌ شداریكردنه‌كه‌مان له‌ رێگای ئۆنلاین بووه‌،   لەماوەی نێوان 28 تا 31 ی تەمموزی 2021 ئەكادیمیای یەكێتی شەترەنجی نیودەوڵەتی بەچاودێری راستەوخۆی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی سیمینارێك بەڕێوەچوو، كە لە دەستپیكدا هشام ئەلتاهر ئەمینداری گشتی یەكێتی شەترەنجی ئاسیا و سۆلاكۆگلو ئۆزگور سەرۆكی چالاكییەكانی یەكیتی ناوبرا و كاستۆ ئەبۆندۆ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یەكێتی ئاسیا  و مهرداد باهلیفان زادە ئەمینداری لیژنەی بنەماكانی یەكیتی ئاسیا ئامادەبوون.
د. دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ مەهدی عەبدوڵرەحیم سەرۆكی لێژنەی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی و سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانان سیمینارەكەیان بەڕێوەبرد و وه‌ك تاكه‌ كوردێك   له‌ هه‌رێمی كوردستان،   لەنێو 12 وڵات بەشداریمان كرد و  توانیمان سەركەوتوو بین و بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنین.
جێی باسە د. دڵزار حەمەساڵح بووە خاوەنی 3 بروانامەی نێودەوڵەتی وەك بڕوانامەی راهێنەرایەتی  و ناوبژیوانی و رێكخەر و لەماوەی رابردوودا چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی  لە وڵاتانی عێراق، تونس، رووسیا، هەنگاریا، هەروەها تاكە رێكخەریشە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق زۆرترین پاڵەوانێتی نێودەولەتی و نیشتمانی ریكخستووە كە 70 پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بوو.

 

شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.