یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا یوفا ناوی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ئاشكراكرد.
یوفا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی لیستێكی به ناوی دوازده یاریزان له ئاستی گۆڵپارێزو هێڵی به‌رگری و هێڵی ناوه‌ڕاست و هێڵی هێرشبه‌ر بڵاوكرده‌وه كه پاڵێوراوی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگن.
یانه‌ی چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه پشكی شێری له لیستی پاڵێوراوان به‌ركه‌وتووه كه پێنج یاریزانی بلوز به‌خۆوه ده‌گرێت، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌میش سێ یاریزانی له ڕیزی پاڵیوراوان دان، ته‌واوی یاریزانانی لیسته‌كه بریتین له هه‌رسێ گۆڵپارێز، تیبۆ كۆرتوا له یانه‌ی ڕیال مهدریدو ئیدیرسۆن له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و ئێدوارد مێندی له یانه‌ی چێڵسی، هێڵی به‌رگری، سیزار ئهزپیلیكویتاو ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێر له یانه‌ی چێڵسی و ڕوبێن دیاز له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی، هێڵی ناوه‌ڕاست، كیڤن دی بروین له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و نگۆلۆ كانتێ و جیۆجینهۆ له یانه‌ی چێڵسی، هێڵی هێرشبه‌ر ئێرلینگ هالاند له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له یانه‌ی بایرن میونشن و كلیان مباپێ له یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزو باشترین بهرگریكارو باشترین ناوهڕاستكارو باشترین هێرشبه‌ری وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ له بیست وشه‌شی ئه‌م مانگه‌و له ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ئاشكراده‌كرێت .
یوفا ناوی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترینه‌کانی وه‌رزی ڕابردووی چامپۆنس لیگی ئاشکراکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.