خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیای ناسراو به بۆندس لیگا بۆ وه‌رزی 2021 -2022 به‌یاری نێوان بروسیا مونشن گلادباخ و بایرن میونشن ده‌ستی پێكرد.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بروسیا پارك به‌رێوه چوو ، خاوه‌ن یاریگا به هێرش و فشار ده‌ستیان به‌یاریه‌كه كرد‌و له خوله‌كی 10 حه‌سه‌ن بلیای فه‌ره‌نسی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ بروسیا مونشن گلادباخ تۆمار كرد .
به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌سێ خولهك ئه‌ستێره‌و گۆلكاری یانه‌ی باڤاری رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی به‌تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و بروسیا مونشن گلادباخ له‌ناو یاریگای خۆی خاڵیكی له یانه‌ی بایرن میونشنی پاله‌وانی نۆ وه‌رزی رابردو و خاوه‌ن سی‌و یه‌ك نازناوی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت .
له بۆندس لیگادا بایرن میونشن و بروسیا مونشن گلادباخ یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.