له یاری ده‌ست پێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئیسپانیای ناسراو به لالیگا یانه‌ی ڤالێنسیا میوانداری یانه‌ی خیتافی كرد‌و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یاریگای مێستایا وێستگه‌ی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی نوێی خوله‌كه بوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی سێ هۆگۆ گۆیامۆنی ئیسپانی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا دوای به‌كارهێنانی توند‌و تیژی له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی خیتافی .
له خوله‌كی یازده ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن یاریگا هه‌ژماركردو یاریزان كارلۆس سۆله‌ر باراگانی ئیسپانی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی شه‌مشه‌مه كوێره‌كان تۆمار كرد.
هه‌رچه‌نده خیتافی هه‌وڵی زۆری دا تا ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه به‌لام ئه‌نجامی یاری نه‌گۆرا، له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش ناوبژیزان دووه‌م كارتی سووری به‌كارهێناو ئه‌مجاره یاریزانی خیتافی ئیریك كاباكۆی ئۆرگوایی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا .
یاریش به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ڤالێنسیا كۆتایی پێ هات و یانه‌كه یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو خیتافیش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.