Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:11

له‌ کەرکووک دەست بەسەر 30 هەزار سیم کارتی نایاساییدا گیرا

کوردستان TV
100%

هێزەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی و ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە پارێزگای کەرکووک دەستیان بەسەر 30 هەزار سیم کارتی نایاساییدا گرت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، به‌ پشت به‌ستن بە زانیاریی هەواڵگریی کە گەیشتووەتە بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی، بەشی هەواڵگریی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بە هامەهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی لە پارێزگاکە، گەورەترین پرۆسەی هەوڵی ده‌ربازكردنی 30 هەزار سیم كارتی یەکێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندییکردنی بۆ پارێزگای کەرکووک پووچەڵکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە سیم کارتەکان هیچ فۆڕم و بەڵگەیەکی فەرمییان نەبووە و ئەو كەسەی کە سیم کارتەکانی پێ بووە، ویستوویه‌تی بۆ كاری نایاسایی‌ و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی بەكاریان بهێنێت.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە، لە بازگەی دارمان لە پارێزگای کەرکووک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە سیم کارتەکانی تیادابووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیش دەستگیر کراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاندووە، شوفێرەکە و سیم کارتەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بە مەبەستی گرتنە بەری رێکاری یاسایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.