Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:00

ئەڵمانیا ژمارەی دیپلۆماتکارانی لە کابوڵ کەم دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، هایکۆ ماس رایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان کەم دەکاتەوە.

هایکۆ ماس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەڵمانیا کار دەکات بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کابوڵ بۆ کەمترین ئاست، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکارە ئەمنییەکاندایە.

ماس روونیشی کردەوە، کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی گەڕانەوەی دیپلۆماتکارانیان لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەگەڵ ئەو کارمەندانە خۆجێیانەی کە لە ئەفغانستان کاریان لەگەڵدا کردوون لە نزیکترین کاتدا.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوایشی لە هاووڵاتییانی ئەڵمانیا کرد ئەوانەی کە لە ئێستادا لە ئەفغانستانن، بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنییەوە بەزووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

جێی ئاماژەیە، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە دەستیان بەسەر شاری قەندەهار دووەم گەورەترین شاری ئەفغانستاندا کرد، دوێنێش ژمارەی ناوەندی ئەو پارێزگایانەی کە تاڵیبان لەماوەی چەند رۆژێکدا دەستی بەسەردا گرتووە گەیشتە 18 پارێزگا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.