بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لە دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسی تریش برینداربوون.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندین ،ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە 5 کەس برینداربوون ، کە چوار ئافرەت و پیاوێک بوون بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ،کە ئافرەتێکی تەمەن 67 ساڵە گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ پێنج شەممە ٢٠٢١/٨/١٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.