ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/٨/١٢ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هانس ئەیکەربۆم کونسولی گشتیی هۆڵهندا لە هەرێمی کوردستان و یان تێن هۆفن ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هۆڵهندا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕێکخستنەوە و چاکسازیی پێشمەرگە و دانانی میکانیزمێکی گونجاو سەبارەت بە هێزەکانی پشتیوانیی دوو بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.
جێگری سەرۆک پەیوەندییهکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵهندای لە بواری دیپلۆماسی و سەربازیدا بەرز نرخاند و بۆ فهراههمکردنی ئارامی و سهقامگیریی زیاتر، گرنگی و ڕۆڵی پێشمەرگەی لە ناوچەکەدا بەتایبەت ئەو شوێنانەی بۆشاییی ئەمنییان ههیه بە پێویست زانی.
لای خۆیەوە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هۆڵهندا، بە وردی تیشکی خستە سەر ڕێکخستنەوە و چاکسازییەکانی پێشمەرگە، چونکە گرنگیی ئەو پڕۆسەیەی بە هەنگاوێکی چارەنوسساز بۆ هەرێمی کوردستان ناو برد کە لە چوارچێوەی یاسا سەربازییەکاندا هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو بنیاد بنرێت، ههر لهو چوارچێوهیهدا باس لە دانانی میکانیزمێکی گونجاو سەبارەت بە هێزەکانی پشتیوانیی دوو بۆ سەر وەزارەتی پێشمەگە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.