بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، کاتژمێر (3 و 40 خولەک)ی بەرەبەیان لە گەڕەکی منارە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ج. م. س) و (م. ف. ح) بە تۆمەتی دزینی دوو بەرمیل و مێز و سەرە مەنهۆڵ، دەستگیر کرد، کە بە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، دزییەکەیان ئەنجام دابوو.
ڕاشیگهیاند: هەردوو تۆمەتبارەکە و ماتۆڕسکیلەکە و کەلوپەلە دزراوەکانیش، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.