Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:26

سیده‌کان.. بەھۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی په‌که‌که‌ هاوڵاتییه‌ک به‌ سه‌ختی بریندار بوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٢-٨-٢٠٢١ لە گوندی سیرۆی سنووری دەشتی بەرازگر بۆمبێکی چێندراو کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی پەکەوە چێنرابوو، بە ھاوڵاتیەکدا تەقیوەتەوە و به‌هۆیه‌وه‌ بەسەختی بریندار بووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ د.ھەینی ئەحمەد بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی پیران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ ھاووڵاتیەک بە برینداری گەیندراوەتە بنکەی تەندروستی پیران و دوای چارەسەری سەرەتای گەیندراوتە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر.

بەقسەی بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی پیران ئەو ھاووڵاتییە بەھۆی سەختی برینەکەی و بۆ چارەسەری تەواو لە مێرگەسۆرەوە گواستراوەتەوە بۆ ھەولێر.

ھاوڵاتییەکە ناوی ( جبرائیل ڕەشید)ه‌ و تەمەنی 29 ساڵه‌ و خەڵکی گوندی ھیزای سنوری قەزای ئاکرێیە و بەمەستی بەخێوکردنی مەڕوماڵات هاتووه‌ته‌ سنووری گەڵی ڕەش و گوندی سیرۆ لە دەشتی بەرازگر.

بەپێی زانیاریەکانی كوردستان تیڤی بەھۆی بەردەوامی شەڕی نێوان پەکەکە و لەشکرکێشی تورکیا زۆربەی چیاو کوێستانەکان و ڕێگاکانی ناوچەکە و نزیک ئاوایەکان بۆمب ڕێژ و تیئینتی ڕێژ کراون و ئەو ھاووڵاتییەش لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانی لە دەروبەری گوندى سیرۆ یەکێک لەو مینە چێدراوانەی دەستی چەکدارانی پەکەکەی پێدا تەقیوەتەوە.

لای خۆشیەوە ڕابەر ئەنوەر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مینی ھەولێر بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری دەڤەری سیدەکان بەھۆ بۆمبە چێندراوەکانی پەکەکەوە کە لەسەر ڕێگاى ھاووڵاتیان و شوێنە گشتییەکان داندراون ھاووڵاتییەک شەھید بووە و سێ ھاوڵاتی دیکەش بریندار بوونە.

پ/ مه‌هدی داود

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.