له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه:
ئەمڕۆ پێنجشەمه 12 ى 8 ى 2021، پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە دەڤەری راپەرین چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەناو سەنتەری قەزای رانیە، لە گەرەکەکانی زانکۆ و کوێستان دەست بە بەستنی پێوەری زیرەک کرا.
هەر یەک لە ئەندازیارعەلی محمد علی، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای راپەڕین و ئەندازیار کاوە عهبدوڵڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا لە سلێمانی و نوێنەری بەشی سەلامەتی، بەڕێوەبەری پرۆژەی کۆمپانیای شاندز ئامادەی یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆژەی بەستتنی پێوەری زیرەک لە رانیە بوون.
لە رانیە دەست بە پرۆژەی پێوەری زیرەک کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.