رێستۆرانتێک لە پارێزگای ئورفا باشووری تورکیا ژهمە خواردنێک بە خۆڕایی پێشکەش بەو هاووڵاتییانە دەکات کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.
خاوەنی رێستۆرانتەکە، بەکر یوکسەک یایلا بە مەبەستی هاندانی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێکی راگەیاند.
بەکر یوکسەک لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن ئەو تیمە تەندروستییەی کە لە باخچەی چێشتخانەکەیدا دانراوە، ژەمێک تکەی جگهر کە یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی ئورفا، پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە ڤاکسین وەردەگرن.
یوکسەک له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهوانان گوتی: "بەداخەوە پارێزگای ئورفا لە کۆتایی لیستی پارێزگاکانی تورکیادایه لە رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین".
ئاماژهی بهوهشكرد، وەک هاندانێک بۆ وەگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاووڵاتییانەوە ئەم هەڵمەتەی راگەیاندووە و داوای کرد هیچ کەس گوێ بە بانگەشەی هەڵە لەبارەی ڤاکسینەوە نەدات و بەپێویستیشی زانی کە لە پێناو تەندروستی گشتییدا ڤاکسین وەربگرن.
هەڵمەتەکەی بەکر یوکسەک بڕیارە ماوەی سێ رۆژ لە کاتژمێرەکانی نیوڕۆدا بەردەوام بێت و ئەمەش لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازیی باشی لێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.