پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری شاندێكی رێگه‌وبان و قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان به‌سه‌ر كرده‌وه، له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ی باسرمه و هه‌ریر.
سه‌ر له‌به‌یانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بەیاوەری جێگری پارێزگار و قایمقامی شەقڵاوەو بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەو بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی هەولێر، بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی هەریر و باسرمە، پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای هەریر-باسرمەیان بەسەر کردەوە.
ئەم پڕۆژەیە، درێژییەکەی (2) کیلۆ مەتر و شەشسەد مەتر، دووجایە، لەلایەن بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بڕی (275)ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، لەماوەی کەمتر لە سێ مانگ، کاری ئەم پڕۆژە ستراتیژییە تەواو دەبێت.
پڕۆژەکەش بۆ پێكه‌وه به‌ستنی هەریر بۆ ناحیەی باسرمە گرنگە، ڕێگاکە کورتر دەکاتەوە، جیا لەوەش بۆ مەبەستی بازرگانی و گەشت و گوزار، کاریگەر، دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.