Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:44

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە سەرانەی لە خاوەن خواردنگەیەک وەرگرتبوو

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە سەرانەی لەخاوەن خواردنگەیەک وەرگرتبوو.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک کە خاوەنی خواردنگەیە سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بەزەبری ھێز سەرانەی لێ سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
راشیده‌گه‌یه‌نن: دواتر و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ز، ج، غ لەدایکبووی ١٩٩٩) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.