یەکێتیی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور IFRC رایگەیاند كه مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه سێ ملیۆن كه‌س له سۆماڵ، دووچاری كێشه‌ی نه‌بوونی خۆراك به‌پێی پێویست و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ببن.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه‌ی ئه‌فریقای IFRC، محه‌مه‌د موخیه‌ر داوا ده‌كات بۆ بەرگرتن له كێشه‌ی نه‌بوونی خۆراك به‌پێی پێویست و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، رێوشوێنی به‌په‌له بگیرێته به‌ر.
محه‌مه‌د موخیه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه سێ ملیۆن كه‌س له سۆماڵ، دووچاری كێشه‌ی نه‌بوونی خۆراك به‌پێی پێویست و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ببن، نووسیوویه‌تی "ئه‌گه‌ر رێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته به‌ر زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار منداڵ كه ته‌مه‌نیان له خوار پێنج ساڵییه‌وه‌یه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه تووشی كه‌می خۆراك ببن".
محه‌مه‌د موخیه‌ر سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژیان له سۆماڵ زۆر مه‌ترسیداره و نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاووهه‌وا و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ژیانی ملیۆنەها كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.