ئەمڕۆ چوارشه‌مه 11 ى 8 ى 2021 ، د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌دیوانی ده‌سته‌دا ، له‌گه‌ڵ د. عه‌بدولمونعه‌م ئه‌لمه‌رزوقی بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیای (Elit agro LLC –EAG-) ئیماراتی و چاندرا پاراتاپ راوێژکاری کۆمپانیاکە كۆبۆوه.
له راگه‌یاندراوێكدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كه له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د. عه‌بدولمونعه‌م ئه‌لمه‌رزوقی بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیای (Elit agro LLC –EAG-) ئیماراتی رایگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵین کە ئەو هەموو پڕۆژە گەورە و گرنگە دەبینین لە هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت بەزوترین کات کۆمپانیاکەی ئێمەش لە هەرێم وەبەرهێنان بکات ئامادەباشی تەواومان بۆ ئەوە کردووە.
ئەلمەرزوقی وتیشی: لە عێراق و ناوچەکەدا هەلی باشی وەبەرهێنان و کارئاسانی زۆر هەیە بۆ وەبەرهێنان، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەین، چونکە لێرە دڵنیایمان هەیە و ئاسودەین.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پشتیوانی و هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی بۆ کۆمپانیای ناوبراو دوپاتکردەوە و وەفدی میوانی راسپارد، کە سەردانێکی مەیدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک بکەن، هاوکات بۆ سەردانی وەفدی میوان ئامادەکاری تەواو رێکخرا کە سەردانی پڕۆژەکان بکەن لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
کۆمپانیای (Elit agro LLC –EAG-) یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتی ئیمارات، کە لە بواری کشتوکاڵی و پیشەسازی بەرهەمە کشتوکاڵیەکاندا کاری وەبەرهێنان دەکات.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.