شه‌وی رابردوو ، كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، فوئاد عه‌لی به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد .
فوئاد عه‌لی زیاتر له 14 ساڵه وه‌ك كارمه‌ندی زاگرۆس تیڤی و كوردستان تیڤى له به‌شی ته‌كنیك كاری كردووه و تا رۆژی پێش نه‌خۆش كه‌وتنی له‌كاركردنی به‌رده‌وام بووه و دره‌نگانی شه‌وی رابردووش به‌م په‌تا نه‌گریسه ماڵئاوایی لێكردین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت:
به‌داخه‌وه بۆ كۆچی دوایی كارمه‌ندی ده‌زگاكه‌مان فوئاد عه‌لی ، به‌م بۆنه‌وه سەرەخۆشی له‌خۆمان و خانەوادەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبەشی ئه‌و خه‌مه‌ین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی كاكه فوئاد شاد بێت و به‌هه‌شتی به‌رین جێگای بێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
11-8-2021
فوئاد عه‌لی کارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان به ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.