Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:41

تاڵیبان لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ناوەندی حەوت پارێزگای ئەفغانستانی کۆنترۆڵکردووه‌

یەکەم کاری تاڵیبان لەو شوێنانە ئازادکردنی سەرجەم زیندانییەکانی گرتووخانەکانە
کوردستان TV
100%

ناوەندی پارێزگای فەراهـ کە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران لە رۆژئاوای ئەفغانستان، لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکرا.

نوێنەری ئەنجوومەنی شورای پارێزگای فەراهـ، عەبدولسەمەد ساڵحی، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئاشکرای کرد کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا چەکدارانی تاڵیبان ھێرشەکانیان بۆسەر ناوەندی پارێزگاکە زیادکردووە.

عەبدولسەمەد ساڵحی، ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوەندی پارێزگای فەراهـ کەوتووەتە ژێردەستی تاڵیبان و رایگەیاند ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ناوەندی پارێزگاکەوە کشاونەتەوە.

لەلای خۆیەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی تەواوی پارێزگاکەی راگەیاند.

چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە 6ی ئابدا شاری زارانجی ناوەندی پارێزگای نیمرووز کە لەگەڵ ھاوسنوورە پارێزگای فەراهـ، کۆنترۆڵ کردبوو.

- ئاراستەی تاڵیبان بەرەو پارێزگاکانی باکوور

بزووتنەوەی تاڵیبان لە دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان، ھێرشەکانی گەیاندە لووتکە و یەک لەدوای یەک دەست بەسەر پارێزگاکانی باکوور کە سنووری وڵاتەکە لەگەڵ ناوەڕاستی ئاسیا دەبەستێتەوە، دەگرێت.

بزووتنەوەی تاڵیبان لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، توانی ناوەندی حەوت پارێزگا کە یەکێکیان دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەفغانستان، یەکێکیان رۆژئاوا و پێنج پارێزگاکەی دیکەش لە باکووری وڵاتەکدان، کۆنترۆڵ بکات.

حکوومەتی ئەفغانستان، لە کۆی 34 ناوەندی پارێزگا، ھێشتا کۆنترۆڵی 27ی لەژێردەستدایە.

یەکەم کاری تاڵیبان لەو شوێنانەی کە کۆنترۆڵی دەکات، ئازادکردنی سەرجەم زیندانییەکانی گرتووخانەکانە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.