Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:37

پۆلیسی دهۆک: له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای سێمێل پیاوێک کوژرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پۆلیسی سێمێل ئاگاداركرانه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوێكی كوشتن، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ش ده‌ست به‌جێ  تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

پۆلیسی دهۆك له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌:  ڕووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌نته‌ری قه‌زای سێمێل ڕوویداوه‌ وقوربانییه‌كه‌ پیاوێكه‌ و ناسنامه‌ی بۆ پۆلیس ئاشكرا بووه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ته‌رمی قوربانییه‌كه‌ بۆ پزیشكی دادی گوازراوه‌ته‌وه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ بكوژه‌كه‌ به‌ پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌رچووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.