چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له كوردستانی سوریا كچێكی كوردی ته‌مه‌ن 13 ساڵ ده‌ڕفێنن.
سیامه‌ند عوسمان، برای كچه‌كه به كوردستان 24 ى راگه‌یاند، خوشكه‌كه‌م ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "لاوانی شۆڕشگێر"، كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانه، رفێنراوه.
راشیدهگهێنێت: خوشكه‌كه‌م "سیماڤ محه‌مه‌دساڵح عوسمان"، كه پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بڕیوه و خۆی بۆ چوونه ئاماده‌یی ته‌رخانكردبوو و ده‌چووه خوولی هاوینه.
سیامه‌ند عوسمان ده‌شڵێت: ئێواره‌ی دوێنێ كاتێك ویستوویه‌تی بچێته خوولی هاوینه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "لاوانی شۆڕشگێڕ"، كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، رفێنڕاوه و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی خوشكهكهمانهوه نییه.
سیماڤ له پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌رچووه و له دایكبووی ساڵی (2008)ـه، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌رمه‌ن-ی شاری قامشلۆیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.