له یاریگای ئیتیحاد له شاری مانچسته‌رو به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌فه‌رمی جاك گریلیشی یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان كرد.
گریلیش له ڕۆژانی ڕابردوو به گرێبه‌ستێكی پێوانه‌یی و به بری سه‌د ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلاوه په‌یوه‌ندی به مان سیتی كرد‌و بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ.
گریلیشی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌به‌رده‌م هانده‌ران و میدیاكان ڕایگه‌یاند كه متمانه‌ی به تواناكانی هه‌یه‌و گومانیشی نیه له‌وه‌ی ده‌توانێت هێشتان په‌ره به به‌هره‌و لێهاتوویی خۆی له یاریگاكان بدات، ئه‌مه‌ش به هاوكاری پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری مان سیتی كه به ڕاهێنه‌رێكی نموونه‌یی وه‌سفیكرد.
گریلیش خۆشحاڵی خۆی به وه‌رگرتنی درێسی ژماره ده له پێكهاته‌ی سیتیزێنز ده‌ربڕی، گوتیشی، په‌یوه‌ندیكردنم به ڕیزی مانچسته‌رسیتی ده‌رفه‌تێكه تا بتوانم ئاست و تواناكانم بۆ هه‌موو لایه‌ك بسه‌لێمنم و ده‌ستكه‌وت و نازناوی گرنگ بۆ خۆم و تیپه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌م و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك له باشترین ڕاهێنه‌ره‌كانی جیهان و له ڕیزی كۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ یاری بكه‌م .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.