سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕیزی تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێت.
ئه‌گوێرۆ به‌ر له یاری جامی جۆهان گامبێر دووچاری پێكانی قاچی ڕاستی هات و دواتر ئیداره‌ی بارسا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌گوێرۆ به‌هۆی پێكان نزیكه‌ی ده هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م هێرشبه‌ره تا ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌می داهاتوو ناتوانێت یاری بكات.
ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له‌م هاوینه‌داو له پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد له یانه‌ی مانچسته‌رسیتیه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسا كرد.
جێگای باسه هه‌رسێ یاریزانی بارسێلۆنا، عوسمان دێمبلی و ئانسۆ فاتی و فیلیپ كۆتینیۆ به هه‌مان شێوه دووچاری پێكان هاتوونه‌و له یاریگاكان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.