Erbil 9°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 05:16

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/8/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك برایسن ریچاردسن، باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له‌ عیراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا له‌ عیراق بۆ به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا خواست و هه‌موو هاریكارى و پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌که‌ى دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بریتانیا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى نێوانیان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عیراق، دۆخى ئه‌منى و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و كرده‌وه‌كانى تیرۆرستانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له‌ عیراق، هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان، دوایین دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤیدـ19 و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌ عیراق و به‌ریتانیا، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا كرایه‌ و ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیا به‌ریتانییه‌کان له‌ عیراق و هه‌رێمی کوردستان خرایه‌ به‌ر باس.

دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئه‌مه‌ریکا، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، پرسی‌ سووریا، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ خاتوو مێل سمارت كونسولى گشتیى به‌ریتانیا به‌وه‌كاله‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاندێکی سیاسی و سه‌ربازیی به‌ریتانی، ئاماده‌ى بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.