ژمارەی ئەو ناوەندی پارێزگایانەی کە لەلایەن تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكراوە بۆ پێنج پارێزگا بەرزبوویەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگهیاند: دوای کۆنترۆڵکردنی شاری تاڵهقانی ناوەندی پارێزگای تهخار لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ژمارەی ئەو ناوەندی پارێزگایانەی کە ھێزەکانی حکوومەت لە دەستیانداوە بۆ پێنج پارێزگا بەرزبوویەوە.
هێرشی تاڵیبان بۆ كۆنترۆڵ كردنهوهی شاری تالهقانی ناوهندی پارێزگای تهخار دوو ههفتهیه درێژهی ههیه.
هاوكات دوابهدوای كۆنترۆڵكردنهوهی شاری تالهقان سهرجهم ھێزە ئەمنییەکان و بەرپرسە حکوومییەکان له شارهكه كشانهوه.
لای خۆشیهوه بزووتنەوەی تاڵیبان، دەستبەسەرداگرتنی تەواوی باڵەخانە حکوومییەکانی شاری تالهقانی راگەیاند، تا ئێستا ناوەندی پارێزگاکانی تهخار، قهندوز، نیمروز، جوزجان و سهرپۆل لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکران.
بەپێی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە ھەزار کەسی مەدەنی لە ئەنجامی ھێرشەکانی تاڵیبان و پێکدادانەکان گیانیانلەدەستداوە.
ھاوکات بە پێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤی ئەفغانستان، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تاکو مانگی ئاب، نزیکەی یەک ملیۆن خەڵکی سڤیل ماڵ و حاڵیان جێھێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.