Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:12

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێكدا یەکی موحەڕڕەم و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچیی، پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانان ده‌كات.

به‌ بۆنه‌ی یەکی موحەڕڕەم و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی.

لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتاییی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆ کوردستان و عێراق و جیهان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامى و خۆشبەختی بێت.

دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەم و هەموو ساڵێك بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

9ی ئابی 2021

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.