شاجوانی پێشوو وڵاتی نیكاراگوا به‌ناوی (بیرینیس كویزدادا)، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی كاندید كرد بوو، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی وڵات ده‌ستگیر كرا.
نیاز وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌یه‌تی نیكاراگوا،له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌م ساڵ به‌رێوه بچێت ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین كه‌سایه‌تی بۆ ئه‌و پۆسته خۆیان كاندید كردوه .
به‌ڵام حكومه‌ته‌ی ئێستای نیكاراگوا (دانیال ئۆرتیگا)،رازی نییه كه‌س خۆی بۆ ئه‌وپۆسته كاندید بكات ، چونكه نیازی وایه بۆ خوولی چواره‌م هه‌ر خۆی ببێته‌وه به‌سه‌رۆك.
ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای نیكاراگوا، فشه‌ری زۆر خستۆته‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كاندید كردوه ،یه‌كێك له‌وانه‌ش شاجوانی پێشووی (بیرینیس كویزدادا)، ئێستا له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه ،هه‌موو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیشی لێ سندراوه‌ته‌وه، فشاری زۆری لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆی كاندید كردن بۆ پۆستی جیگری سه‌رۆك بكشێنێته‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سكای نیوز
بزانه ئه‌و شاجوانه بۆ ده‌ستگیرکرا؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.