Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:32

مه‌سرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم ئەم یادە ، ببێتە مایەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە پێناو پاراستن و داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانمان و کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان" .

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.