Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:58

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باشووری عێراق کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کرایە ئامانج.

ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای زیقار، جەمیل حوسەینی  راگەیاند، بۆمبێک کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی زیقار چێنرابوو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، تەقیوەتەوە.

باسی لەوەشکرد کە بەھۆی تەقینەوەکەوە، زیان بەر یەکێک لە بارھەڵگرەکانی کاروانەکە کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک، بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

لە میانی نۆ رۆژدا، ئەمە حەوتەم ھێرشی لەو شێوەیە کە دەکرێتە سەر کاروانی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و 500یان سەربازی ئەمریکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.