فڕۆکەکانی B-52ی ئەمریکا، پێگەکانی تاڵیبان-یان لە ویلایەتی جوزجان باکووری ئەفغانستان، بۆردومان کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، فوئاد ئامان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە فڕۆکەکانی B-52ی ئەمریکا، پێگەکانی تاڵیبان-یان لە شاری شێبەرغان سەنتەری ویلایەتی جوزجان بۆردومان کرد.
فوئاد ئامان باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەدا، زیاتر لە 200 چەکداری تاڵیبان کوژراون و ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک و بڕێکی گەورەی تەقەمەنی لەناوبراوە.
هێشتا تاڵیبان هیچ راگەیەنراوێکی سەبارەت بە لێدوانەکەی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، فوئاد ئامان بڵاونەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، نیوەڕۆی دوێنێ میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردبووەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن فەرمانی کردووە بە بەکارهێنانی فڕۆکەکانی B-52 دژبە تاڵیبان.
دوای ئەو هێرشانەی نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا دەستی پێ کرد، دوێنێ تاڵیبان شاری شێبەرغان سەنتەری ویلایەتی جوزجان-ی کۆنترۆڵ کرد.
ئهمڕۆش چەکدارانی تاڵیبان بڵاویانکردووەوە، كه دوای شەڕێکی قورس شاری سەرپلیشیان کە ناوەندی ویلایەتی سەرپلە و یەکێکە لە 34 ویلایەتەکەی ئەفغانستان، کۆنتڕۆڵکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.