له گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ی لیۆن و تاد برێست به گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای گرۆباما ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها یه‌ك گۆل تۆمار كرا ئه‌ویش دوو خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی گێمه‌كه بوو له‌لایه‌ن یاریزان ئیرڤین كاردۆنای فه‌ره‌نسی له سوودی میوانداره‌كان تۆماری كرد‌و یانه‌ی ستاد برێست به‌م گۆله پێشكه‌وت.
له گێمی دووه‌میش یانه‌ی لیۆن له هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بوون له خوله‌كی 62 ئیسلام سلێمانی جه‌زائیری ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خاڵی سه‌ره‌تا ، دوای ئه‌م گۆله‌ش ئینجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و هه‌ردوو یانه به گۆلێك یه‌كسان بوون و به خالێك یاریگایان به جێ هێشت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.