له گه‌ری یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی تڕوای میوانداری تۆمار كرد.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفه‌جر به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری یانه‌ی خاوه‌ن مال به هێرش بردن ده‌ستیان پێ كرد‌و له خوله‌كی 9 وه‌لید ئه‌لحوجامی مه‌غریبی گۆلێكی بۆ یانه‌ی تروا تۆمار كرد، به‌لام وه‌لامی یانه پاریسیه‌كه خێرا‌و كاریگه‌ر بوو ، له خوله‌كی 19 یاریزانی تازه‌ی یانه‌كه ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد .
دوو خوله‌ك دواتر ماورۆ ئیكاردی ئه‌رجه‌نتینی تۆپێكی له كلیان مباپی وه‌رگرت و گۆلی دوه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌میش وێرای هه‌وڵی زۆری یاریزانانی تڕوا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه به‌لام به‌رگری یانه پاریسیه‌كه رێگر بوو له‌به‌رده‌م ئامانجه‌كه‌یان . یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و پاریس سانت جێرمان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.