Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 11:17

ئێران لەبارەی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل: وەڵاممان توند و رووخێنەر دەبێت

کوردستان TV
100%

فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمیر عەلی حاجیزادە لەبارەی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رایگەیاند "وەڵامی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێکی دوژمن، توند و رووخێنەر دەبێت".

حاجیزادە لەبارەی ھەڕەشەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بێنێت و وەزیری بەرگریی، بێنی گانتز ھەروەھا لێدوانەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی لەبارەی ئێران، لێدوانی بۆ میدیای دەوڵەتی ئێران دا.

حاجیزادە رایگەیاند "پێشتر تاقیانکردەوە و دەزانن کە چۆن وەڵامیان دەدرێتەوە. ئێمە ھەم ھێزمان ھەیە و ھەمیش ئیرادەی بەکارھێنانی ئەو ھێزەمان ھەیە. بە دڵنیاییەوە وەڵامی بەھێزمان دەبێت. بۆیە با ھەڵەیەکی لەم جۆرە نەکەن".

فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمیر عەلی حاجیزادە ھەر لەبارەی ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر ئێران گوتی: "وەڵامی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێکی دوژمن، توند و رووخێنەر دەبێت".

لە ٢٩ی تەمووزی رابردوو لە زەریای ھیندی ھێرشکرایە سەر کەشتیی M/T Mercer Street سەربە کۆمپانیای دەریاوانی Zodiac Maritime کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە و خاوەنەکەی خاوەنکاری ئیسرائیلی، ئەیال ئۆفەرە لە کاتێکدا کەشتییەکە لە تانزانیاوە بەرەو ئیمارات بەڕێ کەوتبوو.

لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو کارمەندی تیمی کەشتیوانیی کەشتییەکە کوژران.

ئیدارەی تەل ئەبیب بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە پشت ئەو ھێرشەدایە، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە ئەم دەنگۆیەی رەتکردبووەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.