بەهۆی زیادبوونی توندوتیژیی و پێکدادانەکان له ئەفغانستان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەریتانیا لە کابوڵ داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن بەخێرایی ئەفغانستان بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە بژاردەی گەشتە بازرگانییەکان بەکاربهێنن و بەخێرایی لە ئەفغانستان بچنە دەرهوه.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بە هۆی رەوشی ئەمنی و کەمبوونەوەی کارمەندانەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەشێوەیەکی زۆر سنووردار دەتوانێت یارمەتی هاووڵاتییانی بدات، هەروەها هۆشداری ئەوەش دراوەتە ئهمریكییهكان سەردانی ئەفغانستان نەکەن.
لە لایەکی دیکەشەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە لە قۆناغێکی قەیراناوی وەک ئێستادا چاوەڕێی هیچ یارمەتییەک نەبن و بەخێرایی ئەفغانستان بەجێبهێڵن.
هەروەها هۆشداری ئەوەش دراوەتە کارمەندانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا کە گەشت بۆ دەرەوەی کابوڵ نەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.