Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:06

 راگه‌یاندراوێک له‌ وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  لە سەر داوای ھاووڵاتیان رێنمایی سەبارەت بە چۆنییەتی بە فەرمی وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە بە نایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بڵاو دەکاتەوە.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌: خاوەنی ئەو شوێنانە، بێجگە لە شوێنە بازرگانییەکان تا رۆژی (2021/8/18) بەم دیکۆمێنتانەی خوارەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن و بە فەرمی ببنە ھاوبەشی کارەبا:

1 -  پشتگیری شارەوانی یان پشتگیری باجی خانووبەرە.

 2-  ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: خاوەنی ئەم شوێنانە تا رۆژی (2021/8/18) دەرفەتیان ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەیان دەبڕێت.

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.