هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی كه‌نه‌دا میدالیای زێڕی له پێشبڕكێی تۆپی پێی خانمانی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ به‌ده‌ستهێنا
له یاری كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی كه‌نه‌دا به جیاوازی لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی سویدی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای نیسان له شاری یۆكۆهاما به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی سیی و پێنج‌دا، كچه یاریزان ستینا بلاكس تینیوس گۆڵێكی بۆ سوید تۆماركرد.
پاشان كچه یاریزان جێسی فلێمینگ گۆڵی به‌رامبه‌ری كه‌نه‌دای له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وت به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به ته‌واوبوونی گێمی یاسایی و زیادكراوی یاری به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا، كه‌نه‌دا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو میدالیای زێڕی تۆپی پێی خانمانی ئۆڵۆمپیادی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی برده‌وه‌و میدالیای زیوی بۆ سوید جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.