Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:36

ئیبراھیم رەئیسی وه‌ک هه‌شته‌مین سه‌رۆک کۆماری ئێران سوێندی یاسایی خوارد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی 8ی 2021 له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌ ناو په‌رله‌مانی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران سوێندی یاسایی خوارد و وه‌ك ھەشتەمین سەرۆك کۆماری ئێران ده‌ستبه‌كاربوو.

شایه‌نی باسه‌ شاندێكی باڵای كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و هه‌ریه‌ك له‌ فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كارو باری ئایینی و كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كارو باری كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیر ی و لاوان و   به‌شدارییان له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی ڕه‌ئیسیدا كرد.

بەپێی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی ئێرانیش IRNA، ٢٦٥ کەس لە ١١٥ وڵاتەوە ئامادەی رێوڕەسمی سوێندخواردنى رەئیسى بوون.

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.