Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 19:56

گروپێکی نه‌ناسراو به‌ناوی کۆمپانیا و شوێنه‌ ناسراوه‌کان سه‌دان هه‌ژماری فه‌یسبووک و ئینستگرامی هاووڵاتیان هاک ده‌که‌ن 

کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ی پازده‌ ڕۆژی ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان گروپێكی نه‌ناسراو به‌ناوی كۆمپانیا و شوێنه‌ ناسراوه‌كان سه‌دان هه‌ژماری فه‌یسبووك و ئینستگرامی هاووڵاتیانیان دزیوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كه‌ ئه‌كاونته‌كانیان هاككراوه‌ بۆ كوردستان تیڤی ده‌دوێن.

هاووڵاتی م-خ دانیشتووی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ڕى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند: هه‌فته‌ى ڕابردوو كه‌سێك له‌ ڕێگه‌ى ماسنجه‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندى پێوه‌ كردم پێى گووتم من له‌ كۆمپانیا(----) كارده‌كه‌م به‌رێزتان ناوتان له‌ تیرو پشك ده‌رچووه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ بڕى 400$ وه‌ك دیارى ده‌درێت به‌ به‌رێزتان "پێویسته‌ سه‌ردانى كۆمپانیا بكه‌ى به‌ڵام به‌ر له‌ سه‌ردانكردنت كۆدێكت بۆ دێته‌ مه‌سجى ژماره‌ مۆبایله‌كه‌ت پێویسته‌ ئێمه‌ دڵنیابینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ هی خۆتانه‌.

ئه‌و هاووڵاتیه‌ گووتىشی ئه‌و گروپه‌ ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى منیان لابوو كۆدێكم بۆ هات و منیش بۆم خوێنده‌وه‌ دواى 10 خوله‌ك فه‌یسبوكه‌كه‌م هاككراو لێمیان دزى.

كه‌سێكى دیكه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ناوى (ك -د) باسى له‌ هه‌مان گروپ كرد گووتى: به‌ناوى یه‌كێك له‌ مۆڵه‌ گه‌وره‌كانى هه‌ولێر ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم گوتیان ناوت له‌ تیرو پشك ده‌رچووه‌ بۆ وه‌رگرتنى دیارى سه‌ردانمان بكه‌ به‌ڵام پێوسته‌ ئه‌و كۆده‌كه‌ى كه‌ بۆت هاتووه‌ له‌ ڕێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ بۆمانى بخوێنیته‌وه‌، منیش گومانم نه‌بوو چونكه‌ مانگى جارێك سه‌ردانى ئه‌و مۆڵه‌ ده‌كه‌ین زۆرجاریش كاڵاكانمان له‌وێ كریووه‌ به‌شداریشمان له‌ تیروپشك كردووه‌"هه‌ر دواى 30 ده‌قه‌ چوومه‌ ناو هه‌ژمارى فه‌یسبووكه‌كه‌م "سه‌یرم كرد نابێته‌وه‌ پاشان زانیم لێمیان دزیووه‌.

دوای به‌دواداچوونێكی وردی په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی هاك كراون زۆربه‌یان خه‌ڵكى ناسراو و دیارن یان له‌ ناوه‌ندێكى رۆشنبیرى یان حكومى فه‌رمانبه‌رن.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی یان ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ی كه‌ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن خراپ به‌كاردێنن، به‌ گوێره‌ى ( یاسای ژمارە (6) ی ساڵی 2008 ) یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان – عیراق" دواى سكالاكردن لێى و سه‌لماندن به‌سه‌ریدا ئه‌وا له‌ 6مانگ تا 5 ساڵ زیندانى ده‌كرێت یان سزا دەدرێت به‌ (1000000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.