Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 19:46

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌سه‌ر بریاڕی مه‌سرور بارزانی 10 ئامبوڵانس بۆ سلێمانى دابینکران

کوردستان TV
100%

حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ‌مه‌به‌ستى خزمه‌تکردنى زیاترى هاووڵاتیان و که‌رتى ته‌ندرووستى، ژماره‌یه‌ک ئامبوڵانسى بۆ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌کى سلێمانى و ده‌ووروبه‌رى دابینکرد.

د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندرووستى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌سه‌ر بڕیارى مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیان، 10 ئوتۆمبێلى جۆرى ئامبوڵانس بۆ هه‌ریه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى شه‌هیدانى پێنجوێن، شه‌هید ره‌ئوف به‌گ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌، شه‌ھید شه‌وکه‌تى حاجى موشیر له‌ سه‌ید سادق، شه‌هید تۆفیق به‌گى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندرووستى سلێمانى دابینکرا.

ده‌شڵێت: دابینکردنى ئامبوڵانسه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌تکردنى زیاترى هاووڵاتیان و،  پێداوێستى نه‌خۆشخانه‌کان بووه‌، بۆیه‌ بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌ت جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه‌ و سوپاسى ده‌که‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.