Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 20:09

هۆکاره‌کانی سکچوون و ڕشانه‌وه‌ی منداڵ له‌م وه‌زه‌دا بزانه‌ 

کوردستان TV
100%


له‌ وه‌رزی گه‌رمادا سكچوون و ڕشانه‌وه‌ زۆر زیاد ئه‌كات له‌ناو منداڵاندا ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رزی پله‌ی گه‌رمایه‌  كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوو و خراپ هه‌ڵگرتنی خۆراك له‌ناو پله‌ی گه‌رمی به‌رزداو گه‌شه‌كردنی هه‌ندێك به‌كتریا له‌و پله‌ گه‌رمیه‌دا له‌گه‌ڵ ووشك بوونه‌وه‌ی منداڵ له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رزداو كه‌متر به‌رگه‌گرتنی سكچوون و ڕشانه‌وه‌. 
هۆكاره‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ زۆرن كه‌واته‌ له‌خۆته‌وه‌ چاره‌سه‌ر به‌كارمه‌هێنه‌ چونكه‌ چاره‌سه‌ره‌كانیشیان جیاوازن,
له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ ڤایرۆس یان به‌كتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هه‌ستیاری به‌ پڕۆتین،یان نه‌خۆشی گه‌نم و جۆ یان ژه‌هراوی بوون یان هه‌ستیاری به‌جۆره‌ خواردنێك یان كۆڕۆنا یان چه‌ندین هۆكاری تر بێت. 
بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ تووشبوون به‌ سكچوون و ڕشانه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێیت:- 
١-هه‌موو ئاوێك بكوڵێنه‌ انجا ساردی بكه‌ره‌و بۆ خواردنه‌وه‌ به‌كاری بهێنه‌. 
٢-خواردن له‌ناو سه‌لاجه‌ هه‌ڵبگره‌. 
٣-سه‌ورزه‌ میوه‌ پێش خواردنی جوان بشۆره‌وه‌. 
٤-زوو زوو ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت بشۆ به‌تایبه‌ت دوای ته‌والێت كردن. 
٥-پاك و خاوێنی ته‌والێت و حه‌مام زۆر گرنگه‌. 
٦-به‌كارنه‌هێنانی خاولی و په‌رداخ و كه‌وچكی یه‌كتر. 
٧-دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان.  
٨-باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنه‌كان. 
تكایه‌ له‌خۆته‌وه‌ ده‌رمان به‌كارمه‌هێنه‌ چونكه‌ هۆكاره‌كان جیاوازن و چاره‌سه‌ره‌كانیشیان جیاوازن.  
د.پشده‌ر عبدوڵا ئیسماعیل

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.