Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 22:07

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی تازه‌ی ئێران ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه  5-8-2021 ،   نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران  ئیبراهیم ڕه‌ئیسی-دا، به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.