له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەكانی رابردوودا زنجیرەیەك هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكان دەستی پێ كرد و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە شەقام و كۆڵان و بە سەدان شوێنی گشتیش نۆژەن كراونەتەوە و شارەوانیی هەولێریش دەڵێ ئەو هەڵمەتانە بەردەوام دەبن.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: هەر لەم چوارچێوەیەدا دوێنێ چوارشەممە 4/8/2021 تیمی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش هەڵمەتێكی فراوانیان لە پیشەسازی باشووری هەولێر بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی پیشەسازییەكە دەست پێ كرد و بەشی تایەفرۆشانی پیشەسازییەكە نۆژەن و قیڕتاو كرایەوە، كە زۆرترین كڕیارانی تایە و هاووڵاتییان و كاسبكاران سەردانی ئەو شوێنە دەكەن.
نۆژەنكردنەوەی ئەو بەشەی پیشازییەكە كاریگەری زۆری لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی و ئاسانكاری بۆ خاوەن دوكان و كاسبكاران و كڕیارانی تایە دەبێت، هاوكات سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بە بەردەوامی پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و چـاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر دەكات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.