له راگه‌یاندراوێكدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: شاندێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و یه‌كێتی هه‌نارده و ناردنكاران سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌شازی ئیماراتیان كرد.
له راگه‌یاندراوی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه: شاندەکەی هەرێم لەو سەردانەدا پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی بۆ لایەنی میوانداریکەر خستەڕوو، لەو میانەدا هەلەکانی وەبەرهێنانیان لە کەرتەكانی پیشەسازی و کشتوكاڵ و گەشتیاری بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی ئیماراتی خرایەڕوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەبەرامبەریشدا وەبەرهێنەرانی ئیماراتی ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.
له كۆتاییدا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن: هه‌ر له‌و سەردانەدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لقی هەولێرو ژووری بازرگانی و پیشەسازی فوجێرە، لەپێناو فراوانکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی هەردوولا واژووکرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.