Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:52

بریاڕ لەسەر کلێشەیەکی یەکگرتووی بڕوانامەی تەندروستی رووەکی درا 

کوردستان TV
100%

بڕیار لەسەر کلێشەیەکی یەکگرتووی بڕوانامەی تەندروستی رووەکی درا 

 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی چوارشه‌مه‌  4 ى 8 ى 2021 ،  بە سەرپەرشتی راوێژکاری وەزارەت رزگار حمد خدر و ئامادەبوونی بەڕێزان ب.گشتی پلاندانان و ب. گشتی باخداری و دارستان و پاوان و سەرۆکی لیژنەی هەموارکردنەوەی یاسای کەرەنتینەی کشتوکاڵی و لێپرسراوی بەشی پاراستنی رووەک لە ئاستی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبونەوەیەکی هونەری گرنگ ئەنجام درا.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: بەمەبەستی بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ وڵاتانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای دیاری کردنی مەرج و رێکارەکانی هەناردەی بەرهەمی جوتیاران لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

هەروەها بۆ دیاری کردنی بڕوانامەیەکی یەکخستووی تەندروستی ودیاری کردنی خاڵە ئەساس و بنەڕەتیەکان کە یەکێکە لە مەرجەکانی هەناردەکردنی بەرهەم لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بە وەزارەت.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌: دوای گفتوگۆکردنی زانستیانە و پشتبەستن بە یاسا و رێنمایەکان و ستانداردی تایبەتی پشکنینی بەرهەمەکان و یاساکانی تایبەت بە کەرەنتینەی کشتوکاڵی و پاراستنی رووەک.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: لە کۆبونەوەکە بڕیار لە سەر دیاری کردنی یەک کلێشەی یەکگرتووی بروانامەی تەندروستی رووەکی درا و لەداهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە بەشێویەکی سەردەمی و مۆدێرنانە بۆ ئەوەی کە بازرگان و هەناردەکاران وکۆمپانیاکانی هەناردەکردن بتوانن مەرجەکانی هەناردەکردن جێبەجێ بکەن .

هەر لەو کۆبونەوەیەدا دیراسەی چەندین نمونەی هەرێمی و عێراقی کرا تایبەت به بروانامەی تەندروستی رووەکی و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران بۆ دەرەوە، کە بەرهەمی ناوەخۆی لە ئێستادا بەرهەمێکە خواستی زۆری لەسەرە و لە وڵاتانی کەنداو و ئەوروپی، بۆیە لەم کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا کە بەزوترین کات بروانامەی تەندروستی رووەکی ئامادە بکرێت بۆئەوەی کە کارو گشتاندنی بۆ بکرێت، لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.