Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:53

تورکیا.. بکوژی خێزانه‌ کورده‌که‌ی کۆنیا ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

بكوژی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی توركیا، محه‌مه‌د ئاڵتون، کە بە تۆمەتی کوشتنی حەوت کەس لە کۆنیا بە چەک داواکرابوو، دەستگیر کرا.
لەو بارەیەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی کۆنیا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو گومانلێکراوەی وا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت كه‌ ئەنجامدەری رووداوه‌کەی 30ی تەمووزی شارۆچکەی مەرام بێت لە کۆنیا، کە کوژرانی حەوت کەسی یەک خێزانی له‌ شارۆچكه‌ی مه‌رام لێکەوتەوە، لە گوندەواری شارۆچکەی بۆزکر دەستگیرکراوە.
باس لەوەیش کراوه‌ گومانلێكراو مەهمەت ئاڵتون لەو کێڵگەیەی کە لە ناوچەی ئوچپنارلار سەربە شارۆچکەکە خۆی تێدا حەشاردابوو، دەستگیرکراوە.
هەروەها پارێزگای کۆنیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: مەهمەت ئاڵتون، کە لە 30ی تەمووزی 2021دا لە شارۆچکەی مەرام بە شێوەیەکی دڕندانە حەوت هاووڵاتییمانی کوشت، لە هەڵمەتێکی یەکەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، فەرماندەی جەندرمەی پارێزگا و یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەو شوێنەی خۆی حەشاردابوو، دەستگیرکرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.