Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:21

داعش 3 تاوه‌ری گه‌وره‌ی کاره‌بای قه‌زای مه‌خمور ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و دانیشتوانه‌که‌ی بێ کاره‌با ده‌بن

کوردستان TV
100%

 

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 5 ى 8 ى 2021،  چه‌كدارانی داعش له‌ قه‌زای مه‌خمور ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری كاره‌بایان ته‌قانده‌وه‌.

ئه‌ندازیار ئازاد بندیان ، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای قه‌زای مه‌خمور تایبه‌ت به‌  ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند:  كاتژمێر 3 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ، تیرۆرستانی داعش 3 تاوه‌ری گه‌وره‌ی كاره‌بای نیشتیمانیان  له‌گوندی كه‌ندار  له‌ قه‌زای مه‌خمور ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ ئێستادا دانیشتوانی سنوری قه‌زای مه‌خمور بێ كاره‌با بوونه‌ و تیمه‌كانی كاره‌با له‌ فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای مه‌خمور له‌ شوێنی تاوه‌ره‌كانن  بۆ چاككردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.