Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:29

پۆلیسی تورکیا: 10 کەس به‌ تۆمه‌ته‌ی کوشتنی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەستگیرکراوه‌

کوردستان TV
100%

ده‌ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە دەستگیر کران کە لە پارێزگای کۆنیای تورکیا کوژران، بەڵام تائێستا بکوژی سەرەکی دەستگیر نەکراوە.

پۆلیسی تورکیا چوارده‌ گومانلێکراوی بە تۆمەتی کوشتنی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکەی شارۆچکەی مەرامای سەربە پارێزگای کۆنیای تورکیا رەوانەی دادگا کرابوون، دوای لێکۆڵینەوە ده‌ کەسیان دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژی سەرەکی کە ناوی محەمەد ئاڵتۆیە تائێستا دەستگیر نەکراوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.

جێی باسه‌ رۆژی سی حه‌وت لە هێرشێکدا له‌ شارۆچکەی مەرامای سەر بە پارێزگای كۆنیای تورکیا حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران و خانووەکەشیان ئاگری تێبەردرا.

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.