Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:55

وەزارەتی ناوخۆ: پڕۆژە یاسای ھەڵگرتنی چەک رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك تەواو بووە و یاسایەكی نوێش ئامادە كراوە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.
دكتۆر سامی جەلال، بەڕێوەبەی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، پڕۆژەیاسایەكی نوێی ھەڵگرتنی چەك لە وەزارەتی ناوخۆ ئامادە كراوە و یاساكەش تازەیە و ئەوەی كۆن ھەموار نەكراوە، بۆیە یاساكە تەواو كراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كورستان ده‌شڵێت: ئەو یاسایە گۆڕانكاریی باشمان تێدا كردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بڕیاریشە دوای پشووی پەرلەمان بۆ ئەوان ڕەوانە بكرێت، چونكە پەرلەمان كەوتووەتە پشووەوە.
ماوەیەكی زۆرە ھەوڵ دەرێت كە یاسایەكی نوێ لەبارەی چەكھەڵگرتنەوە لە ھەرێمی كوردستان دابنرێت و، ئێستاش یاساكە ئامادە كراوە وڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.