Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:25

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌: کاری قیرتاوکردن له‌ پڕۆژه‌ی رێگای دوسایدی دوکان - چوارقوڕنه‌ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم بەردەوامە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی، لەو چوارچێوەیەدا کارەکانی قیرتاوکردنی چینی سێرفس بە قیری مۆدیفایکراو  (surface course) لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی دوکان-چوارقورنە/ قۆناغی یەکەم دەستی پێکرد.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بۆ یەکەمجار لە سنوری پارێزگای سلێمانی  پڕۆسەی تێکەڵکردنی (کراتۆن +قیری شل) لە کارگەی قیرو بە ئامێری تایبەت بە تێکەڵکردن بە باشی و بە باشترین کوالێتی لە چینی سێرفس بەکاربهێنرێت.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: پڕۆژەی دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە قۆناغی یەکەم،  پێکھاتوە لە دروستکردنی رێگایەکی دوساید بەدرێژی (١٨,٥)کم بەھەمو پێداویستییەکانییەوە، بودجەی ئەم قۆناغە نزیکەی (٥٢)ملیار دینارە.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌: ئەم قۆناغەی پڕۆژەکە لەئێستادا ڕێژەی زیاتر  (٩٠)ی کارەکانی تەواو بوەو بڕیارە لەداھاتویەکی نزیکدا سەرجەم بڕگەکانی تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.